یاریزانێكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پله‌ی یه‌كه‌م لهپاڵهوانێیهتی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
یاریزان حوسێن عه‌لی حوسێن یاریزانی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له به‌شداری له پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق، كه به به‌شداری 45 یاریزان له یانه‌كان له‌شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو ، توانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
پاڵه‌وانێتییه‌كه هه‌فته‌ی پێشوو ده‌ستی پێكرد، دوای چه‌ند رۆژێك لهبهرێوهچوونى پاڵه‌وانێتییه‌كه رۆژی 8ى12ى 2022، كۆتایی به پاڵه‌وانێتییه‌كه هات كه یاریزانێكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد پله‌ی یه‌كه‌م و نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.
هه‌ر به بۆنه‌ی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م پله‌یه‌و نازناوه بۆیانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد، به‌ناوی ته‌واوی ستافی یانه‌وه پیرۆزبایی له یاریزان حوسێن عه‌لی حوسێن ده‌كات، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆی خواستووه، راشیگه‌یاندووه یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد وه‌ك چۆن له‌رابردوو له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه ژماره بووه و له‌خول و پاڵه‌وانێتییه‌كاندا لهپێشهنگدابووه، هه‌روا ده‌مێنێته‌وه به‌پێشه‌نگی بوون .
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.