Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:37

عێراق.. نۆ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە ناوەڕاست و باشوور، نۆ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی نۆ بازرگانی ماددەی ھۆشبەری لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل و دیوانییە راگەیاند.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ھەواڵگریی و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگریی لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا لە پارێزگاکانی بەغدا، بابل و دیوانییە نۆ بارزگانی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.