ركابه‌رییه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو بیست و دووی قه‌ته‌ر گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی، له‌هه‌ر چوار هه‌لبژارده‌كه‌ی فەرەنسا، مەغریب، کرواتیا و ئەرژەنتین شەش یاریزانی بایرن میونشن هەیە و هیچ یانەیەکی دیکەش ئەم ژمارەیەی نییە.
هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان کینگسلی کۆمان، بنیامین پاڤارد، دایۆ ئۆبامێکانۆ و لوکاس هێرناندێز سەرەڕای پێکانەکەی، لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا به‌شداری جامی جیهانی كردووه، لە کاتێکدا یاریزانێکی بایرن میونشن لەگەڵ هەڵبژاردەی کرواتیا هەیە کە ناوی جۆسیپ ستانیسچ و یاریزانێکی دیکەش لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریبدا هەیە کە ناوی نەسیر مەزراوییە، له هه‌ر سی و دوو هەڵبژاردەی به‌شدار له‌جامی جیهانی، بایرن میونشن لە ڕیزبەندی یەکەمی یانەکانی ئەوروپا دێت کە حه‌ڤده یاریزانی به‌شداری له‌یاریه‌كانی جامی جیهانی كردوه.
دوابه‌دوای ئه‌میش یانه‌كانی بارسێلۆنا و مانچستەر سیتی دێن به شازده یاریزان لە پلەی دووەمدا دێن، مانچستەر یونایتد به چوارده یاریزان له‌پله‌ی سێیه‌م دێت و ڕیال مەدریدیش سێزده یاریزانی ئاماده‌ی یاریه‌كانی جامی جیهانی بوونه و له‌خانه‌ی چواره‌می یانه‌كان دێت، هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی یازده یاریزانیان لە مۆندیالدا هەیە.
بایره‌ن میونشن زۆرترین یاریزانی به‌شداریان له‌یاریه‌كانی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ر كردووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.