Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:37

بەهۆی تەقەی هێزەکانی ئێران دوو شوانکاری کورد گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

‎سوپای پاسدارانی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 تەقەیان لە دوو شوانکاری کورد کردووە، لە کاتی هەڵاتن لە شاخ کەوتوونەتە خوارە و گیانیان لە دەست داوە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: سوپای پاسدارانی ئێران لە کوێستانەکانی قەندیل لەنزیک دەڤەری پشدەر لە سنووری نێوان ئێران - ھەرێمی کوردستان، تەقەیان لە دوو شوانکاری کورد کردووە.

ڕاشیگەیاند: کاتێک ئەو دوو شوانکارە ویستوویانە خۆیان ڕزگار بکەن لە شاخ هەڵدێراون و گیانیان لەدەست داوە.

ئاماژەی بەوەش دا کە ‎شوانکارەکان خەڵکی گوندی بێپاڵانن لە سنووری ناحییەی سەنگەسەر، هەردووکیان بران بە ناوەکانی سەرباز حەمەد برایم و کامەران حەمەد برایم،  هەروەها خێزاندارن.

پەیامنێرمان باسی لەوەش کرد کە ئێستا تەرمی ئەو دوو برایە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراون.

 

پەیامنێر- فازڵ جاندار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.