Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:38

سەرۆکی حکوومەت ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ دهۆک دا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە ملیارێک و 500 ملیۆن دینار دا، بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە پارێزگای دهۆک.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی ملیارێک و 624 ملیۆن دینار دا.

ئاماژەی بەوەش دا کە بە مەبەستی دابینکردنی ماددە پاککەرەوەکان بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی پارێزگای دھۆک کە سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار - بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دھۆکن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.