پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12/12/2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جۆرجیۆس ئەلامانۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان لە عێراق كرد.
لە دیدارێكدا وێڕای بەخێرهێنان و پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە عێراق، نێچیرڤان بارزانی هەموو پشتیوانییەكی خۆی و هەرێمی كوردستانی بۆ سەرخستنی ئەركەكەی نیشان دا.
هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەكانی یۆنان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتی لە بوارەكانی پهروهرده، بازرگانى، ئابوورى، گهشتوگوزاريدا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی یۆنان سەرسامیی خۆی بە پێشكەوتن و ئاراميى هەرێمی كوردستان نیشان دا و دووپاتی كردەوە كە ڕۆڵی هەرێمی كوردستان بۆ سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە، ڕۆڵێكی بەرچاو و مایەی ڕێزە.
چەند بابەتێكی دیكەی جێی بایەخی هەردوولا، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوون كە كونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی كوردستان تیایدا ئامادە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.