Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 09:35

نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه‌ و 2 بڕیار ده‌ركرا

کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌12ی12ی2022، له‌شاری كه‌ركوك، كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی لێژنه‌كه‌ به‌رێوه‌چوو.

دوای تاوتوێكردنی چالاكییه‌كانی لێژنه‌ له‌ماوه‌ی رۆژان و هه‌فته‌كانی پێشوودا، هه‌روه‌ها تاوتوێی دۆخی چالاكی وه‌رزشی له‌پارێزگای كه‌ركوك كرا، دواتر بریاردرا له‌ماوه‌كانی داهاتوودا چالاكی هه‌ریه‌ك له‌ یه‌كێتییه‌ وه‌رزشییه‌كانی تێنسی سه‌رزه‌وی، پایسكل سواری، نیشان شكاندن، به‌رێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا كۆبونەوە لەگەڵ یەكەی چالاكی وەرزشی خۆیندنی كوردی و یەكەی چالاكی گشتی  پەروەردەی شاری كەركووك ئەنجام بدرێت.
 

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.