Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:49

ئافره‌تێكی ئه‌مریكی له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵی بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس به‌ده‌ستده‌هێنێت

کوردستان TV
100%

هه‌ركاتێ بڕوا به‌ خۆبوون و ئامانجت هه‌بێت،ئه‌وا ده‌گه‌یت به‌ ئاواتی خۆت ئافره‌تێكی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن ، 91 ساڵ دوای  71 ساڵ له‌ دابڕانی زانكۆ گه‌راییه‌وه‌ به‌رخوێندن و هه‌فته‌ی داهاتوو بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆسی پێده‌درێت. 
ئه‌و ئافره‌ته‌ ناوی " جۆیس دیڤۆی" له‌ ساڵی 1951 له‌ زانكۆی "باكوری ئینلنۆی" وه‌رده‌گیرێت و ده‌ست به‌ قۆناغه‌كانی خوێندن ده‌كان له‌ زانكۆ له‌ دوا قۆناغی خوێندن ده‌كه‌وێته‌ عه‌شقی خۆشه‌ویستی ، هاوسه‌رگیری ده‌كات هه‌ر به‌و هۆییه‌وه‌، دواقوناغی خوێندی كۆلیژ ته‌واو ناكات .
ئه‌و ئافره‌ته‌ ده‌ڵێت" زۆرم  پێ ناخۆش بوو ، كه‌ خوێندنم ته‌واو نه‌كردبوو به‌ڵام زۆر چاوم له‌وه‌ بوو خوێندن ته‌واو بكه‌م ، هه‌ر بۆیه‌ له‌رێگه‌ی هاوكاری و هاندانی منداڵه‌كانم توانیم بگه‌رێمه‌وه‌ كۆلیژ ، به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ده‌ستم به‌ خوێندین كرده‌وه‌ ".
شایانی باسه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو جۆیس له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵی به‌شدار ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆ ده‌كات ، بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریۆس به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
ئا- كامران   
ژێده‌ر- ئه‌لسۆمه‌رییه‌

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.