Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:18

دەرکردن لە جامی جیهانی کریستیانۆ رۆنالدۆی تووشی نائومێدی کردووە

کوردستان TV
100%


ئەستێرەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەوەی راگەیاند کە گەورەترین خەون لە ژیانی وەرزشی بردنەوەی جامی جیهانی بوو بەڵام دوێنێ ئەم خەونە کۆتایی پێهات.
رۆناڵدۆ، لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند:
"بردنەوەی جامی جیهانی لەگەڵ پورتوگال، خولیا و گەورەترین و خەونم بوو. لە پێناو ئەمەشدا جەنگم دەکرد و خەباتم کرد. بە درێژایی 16 ساڵ لە پێنج جامی جیهانیدا بەشداریم کرد. هەموو کات پێکەوە لەگەڵ یاریزانی گەورە بووم و لەلایەن ملیۆنان هاندەری پورتوگالییەوە پاڵپشتی کرام. هەموو تواناکانم لە یاریگادا خستەڕوو. هیچ کات پشتم لە رووبەرووبوونەوە نەکرد و وازم لە خەیاڵەکانم نەهێنا.
کریستیانۆ رۆناڵدو، ئەوەشی خستەڕوو کە کاردانەوەی گەرماوگەرم بێمانایە و گوتی: بە داخەوە دوێنێ ئەم خەونە کۆتایی هات. شتی زۆر وترا، شتی زۆر نووسرا و پێشبینی شتی زۆریش کرا، بەڵام پەیوەستبوونم بە پورتوگال بۆ یەک چرکەش نەگۆڕا. هەموو کات لە پێناو ئامانج هەوڵمداوە، هیچ کات پشتم لە هاوتیمەکان و وڵاتەکەم نەگێڕاوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.