Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:30

زانیاری لەبارەی هێرشکردنە سەر ئاسایشی دهۆک دەدرێت

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ کەسێک هەوڵی دا بچێتە بارەگای ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆکەوە، دوای ئەوەی لەلایەن کارمەندانی ئاسایشەوە ڕێگری لێکرا ڕووبەڕووبوونەوە دروست بوو.

پەیامنێرمان پێی ڕاگەیاندین: کەسێکی بە ڕەچەڵەک عەرەب، هەوڵی دا بچێتە ناو بارەگای ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆک، دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ڕێگری لێکرا تەقەی کرد و ڕووبەڕووبوونەوە دروستبوو.

ڕاشیگەیاند: لە ڕووبەڕووبوونەوەکە کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو، کارمەندێکی دیکەش برینداربوو، پاشان تەقەکەرەکە لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە کوژرا.

سەبارەت بە ڕەوشی تەندروستی ئەو کارمەندەی ئاسایش کە برینداربووە پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و بریندارەکە لەژێر چاودێریدایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.