Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:27

یادەوەری ئەفسانەکانی وەرزشە جیاوازەکان لە مۆزەخانەی 1-2-3ی قەتەر نمایش دەکرێت

کوردستان TV
100%

مۆزەخانەی 1-2-3 کە بە یەکێک لە گەورەترین مۆزەخانە وەرزشییەکانی جیهان دادەنرێت لە وڵاتی قەتەردا کە یارییەکانی مۆندیالی 2022ی لێ بەڕێوەدچێت، سەرنجی هەوادارانی وەرزشیی رادەکێشێت.

مۆزەخانەی ئۆڵۆمپی و وەرزشیی 1-2-3ی قەتەر کە دەکەوێتە کۆمەڵگەی وەرزشی یاریگای نێودەوڵەتیی خەلیفە و رووبەرەکەی 19 هەزار مەتر چوارگۆشەیە لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە دەرکاگانی بە رووی سەردانیکەراندا کرایەوە.

مۆزەخانەکە کە کارەکانی دروستکردنی ماوی 15 ساڵی خایاند لە حەوت بەش پێکهاتووە و لە مانگی ئادارەوە زیاتر لە 150 هەزار سەردانیکەری روویان تێکردووە.

سەرنجڕاکێشترین بەشی مۆزەخانەکە ئەو بەشەیە کە تایبەت بە مۆندیالی 2022 کراوەتەوە و کەلوپەلی مێژووی پاڵەوانێتییەکەی تیادا نمایش دەکرێت.

یەکێک لە شتە هەرە سەرنجڕاکێشەکانی ئەو بەشەی مۆزەخانەکە، ئەو تۆپەیە کە لە یاریی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی 1930دا (یەکەم مۆندیال) کە لە ئۆرۆگوای بەڕێوەچوو یاری پێ کراوە، هەروەها ئەو درێسەی کە یاریزانی ئەفسانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین، دیێگۆ مارادۆنا لە یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 1986 بەرامبەر بە ئینگلتەرا پۆشیبووی، نمایش کراوە.

هەروەها درێسی واژووکراوی پێلێ-ی ئەفسانەی بەڕازیلی کە لە ژیانی وەرزشیدا سێ جار نازناوی جامی جیهانی بەدەستهێناوە لە گرنگترین ئەو شتانەن کە مۆزەخانەکەدا نمایش کراوە.

جگە لە درێسی واژووکراوی ئەستیرەی فەڕەنسی زینەدین زێدان کە لە جامی جیهانی 1998دا لەبەری کردبوو. لە پێشانگاکەدا درێسی یاریزانە بەناوبانگەکانی مێژووی تۆپی پێ وەک کریستیانۆ رۆناڵدۆ، چاڤی، دەیڤد بێکهام و و ساموێل ئیتۆ-یش نمایش دەکرێت.

- گەشتکردن بۆ رابردوو لەگەڵ زیاتر لە ٩٠ وەرزشوان

لەو هۆڵە وەرزشییەی کە لە سێ نهۆم پێکهاتووە، کەلوپەلی زیاتر لە ٩٠ وەرزشوان کە جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی لقە جیاوازەکانی وەرزشدا بەجێهێشتووە، گەشتێکی مێژوویی بە سەردانیکەران دەکەن.

ئەو دەستکێشانەی محەمەد عەلی کلای لەکاتی بردنەوەی یەکەمین پاڵەوانێتی کێشی قورس لە ساڵی 1964 لەدەستی کردبوون، ئۆتۆمبێلی فیراری کە مایکل شوماخەری پاڵەوانی فۆرمۆلا 1 لە ساڵی 2000 لێیخوڕیبوو، درێسی ئەفسانەی تۆپی باسکە، مایکل جۆردن، پێڵاوی وەرزشیی واژۆکراوی راکەری بەناوبانگی وڵاتی جامایکا، ئوساین بۆڵت و جلی مەلەوانی نەعیم سولەیمانئۆغڵو کە سێ جار مەدالیای زێری لە ئۆڵۆمپیاد بەدەستهێناوە، سەردانیکەران دەگەڕێننەوە بۆ رابردوو.

هەروەها لە هۆڵەکەدا یەکێک لە خەڵاتەکانی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی کە لە ژیانی وەرزشیدا حەوت جار خەڵاتی باڵۆن دۆر (تۆپی زێڕین)ی بەدەستهێناوە، نمایش دەکرێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.