Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:18

دوو خێوەت لە کەمپی چەمشکۆ سووتان

کوردستان TV
100%

لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی  12ـی 2022 دوو خێوەت لە کەمپی چەمشکۆ سووتان، بەشێکی جەستەی منداڵێکی شەش ساڵان سووتا.

ئەڤیندار عزەت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی تایبەت (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئاگر لە کەمپی چەمشکۆ کەوتەوە، بەهۆیەوە دوو خێوەت سووتان.

ڕاشیگەیاند: ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، زیانی ماددەی بەر هەردوو ماڵەکە کەوتووە و منداڵێکی شەش ساڵان بەشێكی جەستەی سووتا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.  

جێی باسە، چەندینجارە ئاگر لە هەمان کەمپ دەکەوێتەوە، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەم ڕووداوە زۆرەی ئاگرکەوتنەوە ئاشکرا نەکراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.