Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:21

ئاسایشی دهۆک ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆ بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

ئاسایشی دهۆک ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر هێرشەکەی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکە تیرۆریستی بوو.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاسایشی دهۆک ڕایگەیاند: کاتژمێر 12:39 نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیرۆریستەک بەناوی (ل. هـ.ج) هەوڵی دا هێرش بکاتە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆک، بەڵام دەستبەجێ کارمەندانمان بەرپەرچیان دایەوە و لە ئەنجامدا کوژرا.

ڕاشیگەیاند: بەداخەوە لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕووبوونەوە کارمەندێکمان شەهیدبوو، کارمەندێکی دیکەشمان برینداربوو.

لە ڕوونکردنەوەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکەین.

ئاسایشی دهۆک جەختی کردۆتەوە کە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە دۆخی ئەمنی لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و لەبەرامبەر هەر هەوڵێکی تێکدەرانە دەوەستین، ڕێگە نادەین ئارامی شارەکەمان تێک بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.