وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی دا کە ئەگەر بودجەش پەسەند نەکرێت، شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی نێوان هەردوولا.
ڕاشیگەیاند: کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بریکارانی هەردوو وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەڕێوەچوو، چەند تەوەرێکی گرنگ باسکران لەوانە شایستەداراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی پێشوو کە ژمارەیەک جوتیار خۆیان لەوێ ئامادەبوون بۆ ئەوەی ئاگاداربن لە چۆنییەتی پێداگیری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی و هەوڵەکان بۆ ماف و داواکارییەکانیان.
دووپاتی کردەوە کە بەڵێن وەرگیراوە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەگەر بودجەش پەسەند نەکرێت شایستەی دارایی جوتیاران هەر خەرج بکرێت.
وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوەش دا کە هەر لەو کۆبوونەوە چەند بابەتێکی پەیوەست بە بازرگانی و گرفتی بەردەم کارەکان تاوتوێ کران و بڕیارە لەڕێگەی لێژنەی هاوبەشەوە چارەسەر بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.