Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:24

ڤیدیۆ؛ ئەو تۆمەتبارەی بە ئۆتۆمبێل لە کەسێکی دا و جێیهێشتبوو دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی ڕاگەیاند، کە خۆی لە کەسێک دابوو، بە برینداری جێیهێشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لە بوونی ڕووداوێک کە تۆمەتبارێک بەئۆتۆمبێل لە ھاووڵاتییەکی دابوو پاشان بە برینداری جێیھێشتبوو، دوای ڕووداوەکە تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتبوو.

ڕاشیگەیاند: دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، سەرئەنجام توانرا لەماوەیەکی کەمدا و ھەمان شەوی ڕووداوەکە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت، ھەروەھا دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباردا گیرا.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش  دا کە ئێستا تۆمەتبار (م. ع. ع) لەدایکبووی 1991 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.