وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 ڕایگەیاند، باڵیۆزی جۆرجیا خواستی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لە هەولێر نیشان دا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لە زازا کاندلاکی باڵیۆزی نانیشتەجێی جۆرجیا لە عێراق کرد.
ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکە باڵیۆزی جۆرجیا پیرۆزبایی لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کرد و ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و جۆرجیا دا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە باڵیۆزی جۆرجیا ویستی وڵاتەکەی بۆ کردنەوەی کونسوڵخانە لە هەولێر و بابل نیشان دا، ئەمەش بەهۆی بوونی 3000 هەزار هاووڵاتیی جۆرجی لە عێراق بە تایبەتی پارێزگای دهۆک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.