Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 18:09

پارێزگاری هەولێر: دەرگامان بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتانە کراوەیە کە دەیانەوێت لە هەولێر کار بکەن

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەولێر لە میانی پێشوازیکردنی لە کونسوڵی بازرگانی میسر لە هەولێر ڕایگەیاند، دەرگامان بۆ کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتانە کراوەیە کە دەیانەوێت لە هەولێر کار بکەن.  

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئەمیرە نەبیل لوتفى، کونسڵى بازرگانى کۆمارى میسرى عەرەبى لە هەولێر کرد.

پارێزگاری هەولێر لەبارەی دیدارەکە ڕایگەیاند: وێڕاى ئەوەى هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لەکارەکانیدا، جەختمان کردەوە وەک پارێزگای هەولێر ئامادەین هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکتان پێشکەش بکەین.

ڕاشیگەیاند: جەختمان لە پەرەپێدانی زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان کردەوە بە تایبەتى پەیوەندییە ئابووری و بازرگانی و پیشەسازییەکانی نێوان هەولێر و میسر.

هاوکات پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە "وەک هەولێر، خوازیارى ئەوەین جگە لە پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانمان لەگەڵ وڵاتان، پەرە بە پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بدەین، دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانى وڵاتان کراوەیە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و کار بکەن، ئێمەش وەک پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان هەموو ئاسانکارییەکیان پیشکەش دەکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.