قایمقامی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 12ـی 2022 ڕایگەیاند، ڕووداوێکی گەورەی جیهانی لە ساڵی 2023 لە هەڵەبجە ساز دەکرێت.
نوخشە ناسح، قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایگەیاند: لە دیوانی قایمقامییەتی هەڵەبجە، پێشوازیمان لە ژمارەیەک گەنجی خۆبەخشی هەڵەبجە کرد کە وابڕیارە لە ساڵی 2023 تیدێکسی ئاشتی، کە ڕووداوێکی جیهانییە لە هەڵەبجە ئەنجام بدەن.
ڕاشیگەیاند: هەموو پشتگیری و پشتیوانییەکمان بۆ دەربڕین بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕووداوە لە هەڵەبجە و لە نزیکەوە لەگەڵ (ڕامیار ئەحمەد ڕەحیم)، ڕێکخەری پرۆژەکە و تیمی پرۆژەکە گفتوگۆیان لەسەر پێداویستیەکان و کارەکانی پرۆژەکە کرد بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن بە باشترین شێوە ئەو ڕووداوە جیهانیە لە هەڵەبجە ڕێکبخرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.