Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:27

تۆپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم کاتژمێر 4:00 لە هۆڵی یانەی وەرزشی زوبێر لە پارێزگای بەسڕە، یانه‌ی هه‌ولێر لە چوارەم یاریی خۆیدا لە خولی نایابی عێراق و لە بەهێزترین و زەحمەتترین یاریی خولەکەدا، رووبەڕووی هەڵگری ناسناوی پارساڵی خوله‌كه‌ یانەی (گازی باشوور) بووه‌وه‌ و توانی به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ یارییه‌كه‌ی لێ بباته‌وه‌.

تیپی گازی باشوور چەندین یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق و پیشەگەر یاریی بۆ دەکەن و یەکێکە لە بەهێزترین و پڕئەزموونترین تیپ لەسەر ئاستی خولی نایاب له‌ یاریی تۆپی باله‌دا.

دوای یارییەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یانە له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌مدا بە تایبەتی کوڕانی کوردی قەڵا و منارە، سەرەڕای بێبەش بوون و یاری نەکردنی یاریزانی پیشەگەری کینی یانەکە بەهۆی نەخۆشییەوە، بەڵام توانیان بەرزترین ئاست پێشکەش بکەن و لە ئەنجامدا بە سێ گێم بەرامبەر بە گێمێك (25-22)، (16-25)، (25-18)، (25-22) سەرکەوتن بەسەر یانەی گازی باشوور بەدەست بهێنن.

بەم سەرکەوتنەش شێرە کوڕانی تۆپی بالەی یانەی هه‌ولێر توانیان خۆیان بگەیەننە سەرووی ریزبەندی گرووپی یەکەمی خولەکە بە تۆمارکردنی چوار سەرکەوتن لە چوار یاریدا.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ لەم وەرزەدا دەستەی کارگێڕی تیپی تۆپی بالەی یانه‌ی هه‌ولێر بە شێواز و ستایلێکی جیاواز رێکخراوه‌ و گرێبەست لەگەڵ راهێنەرێکی بە ئەزموونی عێراقی کراوه‌ و چەند یاریزانێکی بەناوبانگیان هێناوه‌ته‌ ریزەکانی تیپەکە و گرێبەست لەگەڵ پیشەگەرێکی کینی کراوە بۆ بەهێزکردنی تیپەکە.

جێی باسه‌ تیپی تۆپی بالەی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ ئه‌مساڵ چاوی له‌وه‌یه‌ ناسناوی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی2022-2023 به‌ده‌ستبێنێ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی ته‌واو بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كان كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.