Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:20

نێچیرڤان بارزانی پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ دوای برینداربوون و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيانى خوالێخۆشبوو شه‌هيد ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ ده‌كه‌م كه‌ دواى برينێكى سه‌خت و مانه‌وه‌ى مانگێك و سێ هه‌فته‌ له‌ژێر چاودێريى پزيشكيدا، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گيانى له‌ده‌ست دا.

سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند: هاوخه‌م و هاوسۆزيانم و له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و دڵنه‌وايى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و هاوسه‌نگه‌ران و هاوڕێيان و هه‌مووان ببه‌خشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.