وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی كۆماندۆ بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه شه‌هیدبوونی ناوبراو خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پرسه‌نامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی دا: بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی (ئاکام عومەر) فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ خەمبار و نیگەرانی کردین.
ڕاشیگه‌یاند: بەم بۆنە ماتەم ئامێزە پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و هاوسەنگەر و هاوڕێیانی دەکەین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: شەهید بوونی فەرماندە ئاكام خەسارەتێکی گەورەبوو لەنێو ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، وەک فەرماندەیەکی بوێر لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان درێغی نەكرد و جێگای دیاربوو.
له كۆتایی پرسه‌نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌روه‌ها هاتووه: لە پەروەردگاری مەزن داوا دەکەین دوا خەم و ناخۆشی خانەوادەی بەڕێزیان بێت و ژیانئاواش بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی به هەموو لایەک بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.