بارینی بەفرێكی زۆر و درووستبوونی سەهۆڵبەندان كە سەرانسەری بەریتانیای گرتەوە، بووە هۆی درووستبوونی ئاستەنگی بەرچاو لە هاتوچۆدا.
ئەم بەفرەی ئەمجارە، كە زۆرترین بەفرە لە وڵاتەكە لە ساڵی 2013ەوە باریبێت، بووەتە هۆی درووستبوونی ئاستەنگی جددیی لە گواستنەوەدا لە لەندەنی پایتەخت و دواكەوتن یان هەڵوەشانەوەی زۆرێك لە گەشتەكانی مێترۆ.
رێگا سەرەكییەكانی M25 و M11 لە لەندەن بەفرێكی زۆری تێدا باری و ژمارەیەك لە شۆفێران بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت كاتژمێر لە رێگاكاندا گیریان خوارد.
لە فڕۆكەخانەی ستانستێد سەرجەم گەشتەكان راگیران ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە ناچاربوو رێڕەوی فڕین دابخات.
بەهۆی ئەو بەفر و سەهۆڵبەندان و تەمەوە كە وڵاتەكەی گرتەوە، زیاتر لە 50 گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆكەخانەكانی هیسرۆ و گاتویك هەڵوەشێنرانەوە یان دواخران.
زۆرێك لەو سەرنشینانەش كە گەشتەكانیان دواكەوت لە فڕۆكەخانەكان گیریان خوارد.
هاوكات سێ لەو منداڵانەی كەوتنە ناو دەریاچەی بەسەهۆڵبووی سۆلیهول لە نزیك شاری بێرمینگهام، گیانیان لەدەستدا.
چاوەڕوان دەكرێت كەشوهەوای سارد و بارینی بەفر لە سەرتاسەری بەریتانیا بە درێژایی هەفتە بەردەوام بێت.
ڤیدیۆ..بارینی بەفری لە رادەبەدەر ژیانی لە بەریتانیا پەكخست
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.