Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:18

ئەمڕۆ یەكەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی لەنێوان ئەرجەنتین و كرواتیا ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، یەكەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیھانیی 2022 قەتەر ئەنجام دەدرێت كە لە میانیدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی كرواتیا رووبەڕوو یەكتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ كاتژمێر 10:00ی شەو بەكاتی هەولێر لە یەكەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیھانیی ھەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ھەڵبژاردەی كرواتیا لە یاریگای "لوسیل" رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
ھاوكات سبەی كاتژمێر 10:00ی شەو بەكاتی هەولێر لە دووەم یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیھانییدا، ھەڵبژاردەی فەڕەنسا و ھەڵبژاردەی مەغریب لە یاریگای "ئەل بەیت" رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
لە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی جامی جیھانییدا، ھەڵبژاردنەكان شەڕی گەیشتن بە قۆناغی كۆتایی پاڵەوانتییەكە دەكەن، بەتایبەتیش ھەڵبژاردەكانی ئەرجنتین و فەڕەنسا كە پاڵێوراون بۆ بەدەستھێنانی نازناوی پاڵەوانی جامی جیھانیی 222 قەتەر.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.