Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:22

سەرۆكوەزیرانی عێراق مۆڵەتی چەند مانگێك دەداتە گەورە بەرپرسانی حكومەتەكەی

کوردستان TV
100%

محەمەد شیاع سوودانی ،سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە میانی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سێ تا شەش مانگ، وەك مۆڵەتی داوەتە وەزیر، پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەرك و كارەكانیان لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی كارنامەی حكوومەتدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كردووە كە دوێنێ دووشەممە ئەنجامدراوە و تیایدا بڕیار لەسەر بەرنامەی حكوومەت دراوە.
راشیگەیاندووە سەرۆكوەزیرانی عێراق جەختی كردووەتەوە لەسەر ئەوەی كە بەرنامە حكوومەتەكەی تێڕوانینیە بۆ داھاتوو، ھەروەھا رەنگدانەوەی پلان و بەرنامەی وەزارییە كە لە قوناغی داھاتوودا جێبەجێی دەكات، ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە كارەكانی حكوومەت لەبەر رۆشنایی بەرنامەی حكوومەتی پەسەندكراودا ھەڵدەسەنگێندرێت و ھەڵسەنگاندنەكەیش بۆ وەزیر، بریكاری وەزارەت، پارێزگار، راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتیی دەبێت لە كاتی دیاریكراودا.
باسی لەوەش كردووە، محەمەد شیاع سوودانی سێ مانگی وەك مۆڵەت داوەتە بەڕێوەبەرە گشتییەكان كە لە ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 12ی 2022وە دەست پێ دەكات، بەمەبەستی ھەڵسەنگاندنی ئەرك و كارەكانیان، ئەمەیش لەسەر ئەو بنەمایەی چەندە بەرنامەی حكوومەتیان جێبەجێ كردووە، ھەروەھا شەش مانگیشی وەك مۆڵەت داوەتە وەزیر، پارێزگار و راوێژكارەكان بۆ ھەڵسەنگاندنی ئەرك و كارەكانیان، ئەوەیش لەبەر رۆشنایی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكوومەت و پابەندبوونیان، بە تەوەرە سەرەكییەكان و كارە لە پێشینەكانی حكوومەت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.