سەرۆكی ئاژانسی فیدراڵیی تۆڕەكان "Bundesnetzagentur" كە تایبەتە بە رێكخستنی بازاڕی وزەی ئەڵمانیا، كلاوس مولەر داوای لە هاووڵاتییان كرد، زیاتر دەست بە بەكارهێنانی غازی سروشتییەوە بگرن.
كلاوس مولەر لە میانی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی تاگێسشپیگێل (Tagesspiegel)باسی لەوە كرد كە بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا لە دابینكردنی غازدا دووچاری كێشەنەبن، پێویستە ئاستی دەستپێوەگرتنی غاز، بگاتە سەروو سەدا 20، گوتیشی: "لەئێستادا ئاستی دەستپێوەگرتنی غاز گەیشتووتە سەدا 13، ئەگەر رەوشەكە هەر بەمشێوەیە بمێنێتەوە ئەوا پێویست ناكات نیگەرانبین، بەڵام كەشوهەوا چەند رۆژێك بەساردی دەمێنێتەوە. بەمهۆیەوە پێویستە هەوڵەكانمان بۆ دەستپێوەگرتن بە غازی سروشتی زیادتر بكەین و بەدرێژایی وەرزی زستان، بەردەوام بین.
لەئێستادا ئاستی پڕی عەمبارەكانی غازی سروشتی لە ئەڵمانیا گەیشتووەتە سەدا 95، بەڵام بە رای پسپۆڕان، ئەمە نابێتە دڵنیاكەر بۆ روونەدانی كێشە لە دابینكردنی غازی سروشتی لە مانگەكانی وەرەزی زستاندا، یاخود دڵنیاكەر بۆ روونەدانی كێشەی كارەبابڕان.
لە مانگی ئەیلوولدا تەقینەوەیەك لە بۆری تەوژمی باكوور كە غازی سروشتی رووسیای بۆ ئەڵمانیا دەگواستەوە، روویدا و بەهۆیەوە بۆڕییەكە تێكشكا و لەوكاتەوە تا ئێستا غازی سروشتی لە رووسیاوە هاوردەی ئەڵمانیا ناكرێت.
بەر لە دەستپێكی جەنگی ئۆكراینا، رووسیا رێژەی سەدا 55ی غازی سروشتیی ئەڵمانیای دابین دەكرد.
ئەڵمانیا داوایەك لە هاووڵاتییانی دەكات ..بزانە چییە؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.