Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:53

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی دیسێمبەر، مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ڤیللە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق كرد .
لە دیدارەكەدا كە تۆركیلد بیوك بەرپرسی نوێی نووسینگەی یەكێتیی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو ، سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێكرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریكاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتیی ئەوروپا، بە تایبەتی پشتیوانیكردنی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆركردنی ئابووری و پشتگیریكردنی كەرتی كشتوكاڵ و دۆزینەوەی بازاڕی دەرەكی و هەناردەكردنی بەرووبوومی ناوخۆیی كوردستان بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا، هەروەها باس لە گرنگیی چاكسازیكردن لە سیستەمی بانكی كوردستان و دەرفەتەكانی هاریكاریكردنی یەكێتیی ئەوروپا لەم بوارەدا كرا.
چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور ، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوو. لەمبارەیەوە سەرۆكی حكومەت خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دووپات كردەوە و ئاماژەی بەوە دا كە تەرخانكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم و لە سەر بنەمای دەستوور، دەكرێ ببێتە دەستپێكێكی باش بە ئاراستەی چارەسەركردنی بنەڕەتی سەرجەم كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.