بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان بە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە، حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار قوتابخانە لەگوێرو كەندیناوە دروست دەكات.
لەوبارەیەوە مامۆستا رەسوڵ حەمەئەمین،بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای مەخمور، تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند:بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان بە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە لە سنووری قەزای مەخمور،بەبڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بڕیاردراوە چوار قوتابخانە لەسنووری هەر یەك لەناحییەكانی گوێرو كەندیناوە دروست بكرێن.
روونیشیكردەوە كە قوتابخانەكان لە گوندەكانی خدر جیجە،تیكالۆ،پێمەڕەبڕ، گعێتل دروست دەكرێن.
هەروەها گوتیشی :ئەم هانگاوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ زیاتر خزمەتكردنە بە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە لە دەڤەرەكە.
هەواڵ كارزان/ كاكل
حكومەتی هەرێمی كوردستان چوار قوتابخانە لەگوێرو كەندیناوە دروست دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.