Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 00:30

باری تەندروستی هونەرمەندی ناودار كورد "شەهرامی نازری" ناجێگیرە

کوردستان TV
100%

بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، هونەرمەندی گەورەی كورد و جیهانی " شەهرامی نازری" گەیەندرایە نەخۆشخانە، لە ئێستاد لە ژێر چاودێری تەندروستی دایە.
نازری بە یەكێكی لە هەرە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی كوردستان و ئێران و ناوچەكە هەژمار دەكرێت، ئەو هونەرمەندە كوردە هەمیشە كێشەی هەبووە لەگەڵ كۆماری ئسیلامی ئێران و زۆرجار كارە هونەریەكانی كێشەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێراندا بۆ دروستكردووە.
 شایانی باسە هونەرمەند "شەهرام نازری" خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانییە،ئەم ساڵیش لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستانەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێشكەش كراوە شەهرامی نازری ئەم خەڵاتەی بە "گەورەترین شانازیی ژیانی هونەریی" ناودەبات. 
شەهرامی نازری ساڵی 1949 لە كرماشان لەنێو بنەماڵەیەكی هونەرپەروەردا چاوی لەڕووی ژیان هەڵێنا. ئەو هەر لەسەردەمی منداڵییەوەوەك زۆربەی گۆرانیبێژان كەدەنگەزوڵاڵەكەیان میراتێكی بنەماڵەییە، ئەو دەنگەخۆش و لەبەردڵانەلەباوك و دایكی بەمیرات پێ دەگات. 
 ناوی هەندێ لە بەرهەمەكانی : گوڵی سەت چڵ بەهاوكاری مامۆستا جەلال زوولفنوون، ئاوری نێو قامیشەڵان بەهاریكاری دیسان مامۆستا جەلال زوولفنوون، كۆنسێرتی مامۆستایان بەهاوكاری مامۆستا فەرامەرز پایوەر و بێ قەرار بەهاوكاری جەلیل عەندەلیبی.
 شەهرام نازری بەدرێژایی ساڵانی چالاكی خۆ، گەلێ كۆنسێرتی بۆ مۆسیقای رەسەنی ئێرانی پێشكەش كردووەو لەسەردانی خۆ بۆ وڵاتانی ئاسیایی و ئەورووپی و ئەمریكا، بەرنامەی هونەری بەڕێوەبردووەو بەشداری گەلێ فێستیڤاڵی جیهانیش بووە. 
 لەگرینگترین ئەلبۆم و بەرهەمەهونەرییەكانی شەهارام نازری بریتین لە: مەسنەوی مووسا و شوان، پەیڤی عەشق، بەهارانی ئاویەر، شنەی بای بەهار، شێعر و عیرفان(ڕوخسارت وەدەر خە)، یادگاری دۆس، ساقی نامەو سۆفی نامە(سووتەدڵان)، چرپە، هاواری قامیش، پەیڤی نوێ، دیوانی شەمس، گوڵاڵەی بەهار، شۆقی دڵ  لەگەڵ چەندین ئەلبومی تری.
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.