ئەمڕۆ سێشەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێی چارەسەری واقیعی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكانیان كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە، حەیان عەبدولغەنی ،جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت پێشوازی لە شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ،لەحكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە میانەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاكانی كاراكردنی لیژنە هاوبەشەكان كرد، پەیوەست بە لیژنەی سەرەكیی دانوستانكاری كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێكهێنرابوو، بۆ دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم، بەتایبەتی سەبارەت بە دۆسیەی بەڕێوەبردنی سامانی نەوت.
وەزیری نەوت و شاندی حكومەتی هەرێم تاوتوێی دۆزینەوەی چارەسەری واقیعی بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.