Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:28

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید ئاکام عومەر دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 12ـی 2022 سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهید ئاکام عومەر دەکات.

د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی بنەماڵە و کەسوکاری شەھید (ئاکام عومەر)ـی لە شاری ھەولێر کرد و بەناوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  پرسە و سەرەخۆشی لێکردن و ھاوخەمی گەیاندە کەسوکار و بنەماڵەکەیان.

 لە پەیامی ھاوخەمی مەسرور بارزانی لەلایەن پشتیوان سادقەوە گەیەنرایە بنەماڵەی ئاکام عومەر و پێی گوتن: سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوسۆز و خەمبارە بەم ڕووداوەی کە بووە ھۆی برینداربوون و شەھیدبوونی خوالێخۆشبێت (ئاکام عومەر).

هاوکات داوای لە خوای گەورە کرد کە جێگەی شەھید بەھەشت بێ و دڵنەوایی و ئارامییش بە بنەماڵەو کەس و کار و ھاوڕێیانی ببەخشێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، کە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆ دوێنێ دووشەممە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانی دوای نزیکەی دوو مانگ لە بیرینداربوونی گیانی لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.