Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:35

حکوومەتی فیدراڵی بڕیاری دا 400 مليار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

کوردستان TV
100%

حکوومەتی عێراق بڕیاری ناردنی بڕی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دا بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12، واتە بۆ هەر مانگێک 200 ملیار دینار.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: حكوومەتی عێراقی فیدراڵ 400 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12ـی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە کە ئێستا شاندەكانی حكوومەتی هەرێم و عێراق و تیمەتەكنیكییەكان لە هەردوولا لە گفتوگۆدانە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ـی عێراق و جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجە.

جوتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشووتر بۆ (كوردستان تیڤی) ئاماژەی بەوە دابوو کە لە دانووستاندنەكانی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ـی عێراق ئێمە وەک هەرێمی كوردستان داوای گەڕاندنەوەی پشكی 17%ـمان بۆ هەرێمی كوردستان كردووە.

 جێی باسە، لە ساڵی 2022 حکوومەتی عێراق تەنیا یەكجار بڕی 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.