Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:20

نوێنەری سەرۆکی حکوومەت بەشداری پرسەی شەهید و سەردانی برینداری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئاسایشی دهۆک دەکات

کوردستان TV
100%

بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 12ـی 2022 پارێزگاری دهۆک بەشداری پرسەی شەهید و سەردانی برینداری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئاسایشی دهۆکی کرد.

بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک بەشداری لە پرسەی شەهید ئازاد ئیبراهیم بێسفکی کرد و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و بە نموونەی قارەمانی و فیداکاری باسی کرد.

هاوکات هەر ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکوومەت، پارێزگاری دهۆک سەردانی زیندان محەمەد برینداری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر بارەگای ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆکی کرد بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستی ئەو بریندارە و هیوای ساخ و سەلامەتی بۆ خواست.

نوێنەری سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەر کار و پێویستییەکی بریندارەکە دووپات کردەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە چەکدارێکی بە ڕەچەڵەک عەرەب هەوڵی دا بچێتە بارەگای ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی دهۆک و لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بەرپەرچی درایەوە، لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەهید بوو، کارمەندێکی دیکەش برینداربوو، توانرا چەکدارەکەش بکوژرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.