Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 15:10

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 12ـی 2022، لەگەڵ د.عەبدولەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی ئەو دیدار و گفتوگۆیانە کرا کە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەغدا ئەنجامی داون بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لەبارەی جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ساڵی 2023ـی عێراق و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا.

ڕاشیگەیاند: سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لەسەر پابەندبوون بە دەستوور وەک بنەمایەکی سەرەکی لە کۆبوونەوەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی تەواوی خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بێت.

ئاماژەی بەوەش دا کە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانی و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک کۆماریان کرد لەپێناو گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی دەیدات.

شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە ئێستا لە بەغدایە، بە ڕاسپاردە و ڕێنوێنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستی بە گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی کردەوە و تاوەکو ئێستاش لە بەغدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.