وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 49 هەلی کار لە پسپۆڕیی جیاجیا ڕادەگەیەنێت.
لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ماوەیەک لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێک پسپۆری و پێداویستی داوا كردبوو، بەهۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە.
ڕاشیگەیاند: دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان و پێشكەشكاران، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە ڕۆژی 13ـی کانوونی یەکەم، بۆ ماوەی 10 رۆژ تاوەكو کاتژمێر 11:00ـی سەرلەبەیانیی ڕۆژی 22ـی کانوونی یەکەم لە ڕێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لینکێکی داناوە، و زانیاری زیاتری لە لینکە خستووەتەڕوو:-
https://drive.google.com/file/d/1PN-rv88wY5tjv-9mXgBhwQ81im2JJzdY/view
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.