کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە 13ـی 12ـی 2022 بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، هەروەها ڕێژەی بارانبارینی ئەمڕۆشی بڵاو کردۆتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێ ئەمشەو بارانبارین بەشێوەى نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان بارانى مامناوەند بەردەوام بێت.
ڕاشیگەیاند: کەمترین ڕێژەی بارانبارین تاوەکو ئێستا لە ناوچەکانى گەرمیان بووە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە پێشبینیش دەکرێ بارانبارین لەدوای نیوەشەو زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر، ئیدارەى ڕاپەڕین، ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان و ناوچەکانى گەرمیان ببارێت.
کەشناسی هەروەها ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ئەمڕۆ سێشەممەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بە ملم بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
هەولێر: 4.1
پیرمام: 13.8
شەمامک: 3
خەبات: 2.6
حاجی ئۆمەران: 13.6
سۆران: 9.2
دهۆک: 3.6
زاخۆ: 3
ئاکرێ: 12.2
بامەڕنێ: 7
کانی ماسی: 8.4
ئامێدی: 8.6
مانگیش: 5.2
سلێمانی: 3.4
چەمچەماڵ: 1.8
دووکان: 7.8
هەڵشۆ: 6.8
بازیان: 3.6
دەربەند: 1.2
کەرکووک: 2.7
دووز: 1.3
کەلار: 0.6
خانەقین: 1.5
هەڵەبجە: 0.8
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.