Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:27

کەشناسیی جیهانی: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستاندا وشکەساڵی نابێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 12ـی 2022، بەهۆی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، شەپۆڵێكی بارانبارینی مامناوەند ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەکات و گوتەبێژی وەزارەتی گواستنە و گەیاندنیش ئاماژە بەوە دەکات ئەم شەپۆڵە بە نمەباران دەستپێدەكات و دواتر تاڕاددەیەک ڕێژەی دابارین زیاد دەبێت.

دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند: ئێستا لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین دەستپێكردووە و پلەكانی گەرما بۆ چەند پلەیەک دابەزیوە و كەشەكە بە گشتیی لە ئاسمانی هەرێمی كوردستاندا كەشێكی هەوراوییە و بارستە هەوایەکى ساردیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات، ئەم شەپۆڵەش ماوەكەی درێژ دەبێتەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە و لە پێنجشەممەوە ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی گشتی ساماڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی كاریگەریی ئەم شەپۆڵی بارانبارینە، چاوەڕێ ناكرێت لافاو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستاندا دروستبێت.

سەبارەت بە مەترسیی وشكەساڵی كە لە دوو ساڵی ڕابردوودا هەرێمی كوردستانی گرتەوە و هاووڵاتییان بەنیگەرانییەوە لەبارەیەوە دەپرسن، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنە و گەیاندن ئاماژەی بەوە دا کە "بەپێی هەموو ڕاپۆرتەكانی ڕێكخراوی كەشناسیی جیهانی و ئەزموونی شارەزایان و ڕاپۆرتی رێكخراوی كەشناسی، پێناچێت ئەمساڵ وشكەساڵی ڕووبدات، پێدەچێت بۆ ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین زۆربێت، هەر بە پێی پێشبینییەکان دوای وەرزی زستانیش بەهارێكی باراناوی دێت و باران بەردەوام دەبێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.