لە میانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 12ـی 2022ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار درا ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە لەسەرانسەری عێراق پشوو دەبێت، ڕۆژی دواتریش بۆ پێکهاتەی مەسیحی پشوو دەبێت، بەپێی ڕۆژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەرێمی کوردستانیش پشوو دەبێت.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆکایەتی دانیشتنی هەشتەمی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران کرد، چەند بابەتێكی گرنگ لە کۆبوونەوەکە تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا کە ڕۆژی 25ـی 12 پشووی فه‌رمی بێت له سه‌رانسه‌ری عێراق، به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی زایینی و له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و ڕۆژی 26ـی دواتریش بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی له عێراق پیشووی فه‌رمی بێت.
بەپێی ڕۆژمێری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش کە لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاوکراوەتەوە، ڕۆژی 25ـی 12 لە هەرێمی کوردستان بەهەمانشێوەی عێراق بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پشووی فەرمی دەبێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بڕیار درا کە وه‌زاره‌تی دارایی گوژمەی 400 ملیار دینار خه‌رج بکات وەک شایستەی هه‌رێمی كوردستان. بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە هاتووە کە ئه‌م گوژمەیە له‌دوای ته‌واوبوونی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ داتا و ژماره‌كانی په‌یوه‌ست به داهاته‌كانی نه‌وتی و نانه‌وتی یەکلا ده‌كرێت، به هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان خۆی ودیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵیش داهاته‌كانی نه‌وتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واو و هه‌ژمار ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.