ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 13ـی 12ـی 2022 جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شداری له (كۆنگره‌ی لاوان ) كرد كه له به‌غدادی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، به سپۆنسه‌ری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق (UNAMI)، به ئاماده‌بوونی كلاودیۆ كۆردۆنی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و ئه‌حمه‌د ئه‌لموبه‌رقه‌ع وه‌زیری لاوان و وه‌رزش و ژماره‌یه‌ک له په‌رله‌مانتاران و ڕاوێژكارانی حكوومه‌ت و نوێنه‌رانی ده‌سته و نێرده دیبلۆماسییه‌كان، وێڕای به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له لاوان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان.
لە کۆنگرەکەدا دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاشنابوو بە كار و چالاكی پڕۆژەی بەهێزکردنی به‌شداری سیاسی لاوان و بەرهەمهێنانی بیرۆكه و ده‌رچه‌كان و چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران، به‌م بۆنه‌یه‌وه گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ی دا به بەگرنگی دابینكردنی كه‌ش و پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی لاوان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆیان، تاوەکو ببنه پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام.
هەروەها گوتی: حكوومه‌ت به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره له‌به‌رامبه‌ر لاوان و پێویسته پلانی ستراتیژی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه گه‌وره‌كان دابڕێژێت و هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت، چونكه لاوان ڕاگری گەل و ئامڕازی راسته‌قینه‌ی ڕابوون و هێڵی یه‌كه‌می به‌رگریكردنن له‌هه‌ر ده‌ستدرێژی یان هه‌ره‌شه‌یه‌ک كه رووبه‌ڕووی ئاسایشی نیشتمان ببێته‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیشی كرد، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌م خوله‌ی ئێستایدا په‌رۆشه بۆ پشتگیریكردنی لاوان به یاسا و یاسا به‌ركاره‌كان و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامه له‌دابینكردنی هه‌لی كار بۆ ده‌رچووه یه‌كه‌مه‌كان و خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان و پشتیوانیكردنی لاوان، بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان ببینن له بنیاتنان و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.