Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:35

وەزیری شارەوانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵكۆی قوربانییانی هێرۆشیما دادەنێت

کوردستان TV
100%


وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە شاری هێرۆشیمای ژاپۆن لە مۆزەخانەی یادەوەریی ئاشتیی هێرۆشیما، تاجەگوڵینەی لەسەر گڵكۆی قوربانییانی ڕووداوەكە دادەنێت و یادی قوربانییەكانی گەلی كوردستانیش بەرز ڕادەگرێت.
 لە شاری هیرۆشیما، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەردانی مۆزەخانەی یادەوەریی ئاشتیی هێرۆشیمای کرد و لەلایەن جێگری بەڕێوەبەری مۆزەخانەكەوە پێشوازی لکرا. 
لە مۆزەخانەكە شیکردنەوەیەکی ورد سەبارەت بە بەشەکانی مۆزەخانە و گوزارەکردن لە ئازار و مەینەتییەکانی چەندین نەوەی ئەو قوربانییانە پێشکەش بە شاندی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كرا.
ساسان عەونی، وەك ڕێزگرتن لە قوربانییانی هێرۆشیما، تاجەگوڵینەی لەسەر گڵکۆی قوربانییانی چەکی ئەتۆمی لە پارکی یادەوەریی ئاشتی دانا و ڕێزی لە یاد و یادەوەرییەکانیان گرت و یادی قوربانییەکانی گەلی کوردستانیشی بەرز ڕاگرت و باسی لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە دژی گەلی كوردستان بۆ بەرپرسانی مۆزەخانەكە كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.