بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی ڕایگەیاند، لە ماوەی یەك ڕۆژدا 14 هەزار سەرپێچی هاتوچۆیان لە دەستنیشان كردووە. هاتووچۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ڕێنماییەكانی عەبدولئەمیر شەمەری ،وەزیری ناوخۆ و بەسەرپەرشتی تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری هاتووچۆ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆ هەوڵەكانی بۆ ئەم مەبەستە چڕكردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، وەك مەفرەزەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان جێگیركراون، ڕۆژی سێشەممە، كە دەكاتە 12/13/2022، توانیویانە چاودێری نزیكەی (14 هەزار) سەرپێچی جۆراوجۆر بكەن و ڕێوشوێنی یاسایی پێویستیان بەرامبەر سەرپێچیكاران گرتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.