بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە بەم شێوەیە دەبێت.. ئەمڕۆ چوار شەممە 14- 12- 2022 كەش/ پارێزگای هەولێر/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێ كات لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان نمە بارانی پچر پچر دەبێت و بارینی بەفرێكی كەم هەیە . پارێزگای سلێمانی/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارینی كەم لە هەندێ ناوچە. پارێزگای دهۆك/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمە باران لە هەندێ ناوچەی شاخاوی . پارێزگای هەڵەبجە/ ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ كات هەوری تەواو دەبێت ئەگەری نمە بارانی كەم لەسەر بەشێك لەناوچە شاخاوییەكان . پارێزگای كركوك/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت وهەندێ كات هەوری تەواو دەبێت . سبەی پێنج شەممە 15 - 12 - 2022 كەش/ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت , لەكاتەكانی بەرەبەیانی لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری تاوە بارانی پچر پچر هەیە , لە ناوچە شاخاویەكان هەندێ كات نمە بارانی كەم دەبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.