Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:39

فیفا: مەغریب پاڵپشتیی ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستهێناوە

کوردستان TV
100%


یەکێتیی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ (فیفا)، رایگەیاند هەڵبژاردەی مەغریب کە سەرکەوتووە بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیال و "موفاجەئەیان تۆمار کردووە"، پاڵپشتیی خەڵکی ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستهێناوە.

لە هەواڵێکدا کە لە ماڵپەڕی فیفادا بڵاوکراوەتەوە، هەڵسەنگاندنێک سەبارەت بەو وڵاتانەی کە لە جامی جیهانیدا هاوسۆزی وڵاتانی دیکەیان بەدەستهێناوە، ئەنجامدراوە.

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکەوتنی مەغریب لە قۆناغێکەوە بۆ ئەوی دیکە لە میانی یارییەکانی جامی جیهانیدا جۆش و خرۆشی بە خەڵکی کیشوەری ئەفریقا و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست داوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەم سەرکەوتنانە پاڵپشتیی تەواوی مەغریبی لەو جوگرافیایانە لێکەوتووەتەوە.

لە هەواڵەکە جەخت لەوە کراوەتەوە کە باوەڕکردن بە بەختی هەڵبژاردەی مەغریب کە لە مۆندیالی قەتەر موفاجەئەی وای تۆمار کردووە کە کەس چاوەڕوانی نەدەکرد، زیادی کردووە.

هەڵبژاردەی مەغریب لە میانی یارییەکانی قۆناغی هەشتی مۆندیالی قەتەر 2022 رۆژی 10ی کانوونی یەکەم لە هەڵبژاردەی پورتوگالی بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی.

‎ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌14ی12ی2022 لە یاری نیوەی کۆتایی هەڵبژاردەی مەغریب، کە لە جامی جیهانیی2022 مێژووی نووسییەوە و هەڵبژاردەی فەڕەنسای دوایین پاڵەوان رووبەڕووی یەک دەبنەوە. ئەم یارییە بە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی فەڕەنسا و مەغریب دادەنرێت لە مێژووی مۆندیالدا.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.