به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/12/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارك برايسۆن ريچاردسۆن باڵيۆزى به‌ريتانيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌ويه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عيراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته سياسييه‌كان و دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵى، كێشه و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان، دوا سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و گفتوگۆكانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاووڵاتيانى عێراق و دابينكرنى ده‌رفه‌تى كار و جێبه‌جێكردنى كارنامه و ئه‌وله‌ويه‌تى كاره‌كانى حكوومه‌ت كرده‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيان خسته به‌ر باس و يه‌كڕيزى و يه‌كهه‌ڵوێستيى هه‌رێمى كوردستانيان به گرنگ و پێويست زانى به‌تايبه‌تيش يه‌كده‌نگيى تيمى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پشتيوانى له حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى ده‌كات و ده‌رفه‌تێك هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به پشتگيريى لايه‌نه به‌شداره‌كانى حكوومه‌تى فيدراڵى، هه‌روه‌ها هاريكارى و كارى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.