بەتۆمەتی دزینی پارەو ئاڵتون، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەربەبەشی پۆلیسی سەید سادق دوو ئافرهتیان دەستگیركرد.
ئهمڕۆ چوارشهممه14ی12ی2022، لهراگهیاندراوێكدا، بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردهوه: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆمار كرد كە دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی سەیدسادق لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای گەڕان و بەدواچوونەكان، توانرا هەردوو تۆمەتبار (ئـ، م، ح) لەدایكبووی 1997 و (ژ، ف، ع) لەدایكبووی 1976 لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بە بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیربكرێن. لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر زیاتر لە 15 هەزار دۆلاری ئەمریكی و بڕێكی زۆر ئاڵتوندا.
پۆلیسی سلێمانی راگهیاندووه، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادان ڕاگیراونو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه،تۆمەتبارەكان لەهەریەك لەنوسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد، ناوبازاڕ، كوردسات، بنكەی پۆلیسی كەلار، دەربەندیخان و هەڵەبجە سكاڵای یاساییان لەسەر تۆماركراوەو داواكراون.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.