گرووپی (Z) بۆ كاری هونه‌ری له یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (عه‌زیز سه‌لام) كاتژمێر ٣ـی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه15-12-2022، له هوتێل چوارچرا له‌ژێر دروشمی (كۆچ) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هونه‌رمه‌ندان و ڕوشنبیران و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ڕێز له 15 هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ده‌گرێت، هاوكات كلیپێكی نوێ بۆ یه‌كه‌مجار نیشان ده‌درێت، كه هۆنینه‌وه‌ی گۆرانی (كۆچ)ـی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووه له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ك له هونه‌رمه‌ند و موزیكژه‌نان گوتراوه.
(زانا مه‌رزانی) سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی Z بۆ كاری هونه‌ری ڕایگه‌یاند: له یه‌كه‌مین ساڵیادی كۆچی ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه‌ی كه ساڵی ڕابردوو له ڕووداوێكی نه‌خوازراودا گیانی سپارد و كۆچی ناواده‌ی دڵی هه‌موومان هێنایه هه‌ژان، بڕیارماندا له‌و ساڵیاده غه‌مگینه‌دا، كلیپێكی نوێ كه گۆرانی (كۆچ)ـه و به‌ده‌نگی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و هاوڕێی (عه‌زیز سه‌لام)ـی هونه‌رمه‌ند گوتراوه پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان بكرێت، هاوكات ڕێز له 15 هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و موزیكژه‌نان بنێین، كه له ئێستادا سه‌رگه‌رمی گۆرانی و داهێنانن له بواری موزیكدا.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ساڵیادهكهشدا چه‌ند وتار و دێڕه شیعرێك پێشكه‌ش به (عه‌زیز) و ڕوحه شیرینه‌كه‌ی هه‌ولێر بكرێت، كه ده‌نگ و گۆرانی و ئاوازه‌كانی له دڵی هه‌موواندا هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه.
جێگه‌ی باسه، (عه‌زیز سه‌لام) له ساڵی 1973 له هه‌ولێر له دایكبووه و له سه‌ره‌تای ساڵی 1992 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و له ساڵی 2001 كوردستانی جێهێشت و له وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێ بوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 گه‌ڕایه‌وه كوردستان و له 16-12-2021 له ڕووداوێكی نه‌خوازراودا گیانی سپارد و ماڵئاوایی له ژیان و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان دا كرد.
ئا- كامران
سبه‌ی له ساڵیادی كۆچی دوایی (عه‌زیز سه‌لام)دا ڕێز له ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند ده‌گیرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.