Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:28

یاریزانێك دوای تێكشكانی فڕۆكەكەی لە مردن ڕزگاری بوو 

کوردستان TV
100%

دەیڤید ڕودیشا، ڕاكەری كینی كە دوو جار پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی 800 مەتر بووە، لە كاتی گەڕانەوەی لە ڕووداوێكی وەرزشی ئەم كۆتایی هەفتەیە لە ڕووداوێكی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ڕزگاری بووە.
فڕۆكەكە كە پێنج سەرنشینی دیكەی هەڵگرتبوو، دوای ئەوەی بەشدارییان لە یارییە ساڵانەیەكانی پاراستنی ئاژەڵە كێوییەكانی كیمانادا كرد، لە ناوچەی كاجیادۆ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی كینیا كەوتە خوارەوە.
ڕودیشای تەمەن 33 ساڵ، خاوەنی میدالیای زێڕە لە لەندەن 2012 و ڕیۆ 2016، بە ڕۆژنامەی دەیلی نەیشنی ڕاگەیاندووە، بزوێنەری فڕۆكەكە دوای حەوت یان هەشت خولەك لە فڕینی لەناكاو وەستا.
ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكەوانەكە شوێنێكی چۆڵی بینی و هەوڵیدا فڕۆكەكە بنیشێتەوە، بەڵام یەكێك لە باڵەكانی بەر دارێك كەوت كاتێك فڕۆكەكە دەستیكرد بە خولانەوەی پێش ئەوەی لە كێڵگەیەكی بەردیندا بنیشێتەوە.
لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: هەموومان بە زیندووی دەرچووین بە هەندێك برینێكی سووكەوە كە پێش ئەوەی ڕێگەمان پێبدرێت بڕۆین چارەسەر كران، تەنها یەك برین نەبێت.
ستیڤن ئۆلێ مارای ڕاكەری پێشووی مەودای ناوەڕاست دوای ئەوەی تووشی برینداربوونی بڕبڕەی پشتی بوو، گەیەندرایە نەخۆشخانەی نایرۆبی بۆ چارەسەركردن.
ڕودیشا كە لە ساڵانی 2011 و 2015 لە پێشبڕكێی 800 مەتری پاڵەوانێتی جیهانیش سەركەوتنی بەدەستهێناوە، دەشڵێت :ڕووداوێكی ترسناك بوو كە تیایدا دڵەكان لە ترسدا وەستان و لە خودا دوعامان كرد ڕزگارمان بكات. فڕۆكەوانەكە كارێكی باوەڕپێنەكراوی كرد بۆ ئەوەی ژیانمان پارێزراوبێت.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.