له وڵاتی كینیا منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ ،ونببوو زیاتر له 17 كیلۆمه‌تر له ماڵه‌كه‌ی خۆی دووركهوتببوهوه، حكومه‌ت بۆدۆزیینهوهی چه‌ندین تیمی پێكهێنا به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی.
حكومه‌ت له رێگه‌ی زیاتر له 70كه‌س له ئاسمان و زه‌وی به دوای ئه‌و منداڵه ده‌گه‌ڕان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵی ئه‌و منداڵه له دارستان نزیكه،بۆیه 17 كیلۆمه‌تر چووبووه ناو قۆڵای دارستانه‌كه ، به‌هۆی باران بارینێكی به‌خوڕ منداڵه‌كه له برایه‌كه‌ی دابڕابوو ، پاش شه‌ش رۆژ گه‌ڕان به دوای منداڵه‌كه له‌رێگه‌ی فرۆكه‌وه دۆزراییه‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی دارستانه‌كه زۆر چڕه، پڕه له درختی گه‌وره‌و درێژ هامۆشكردنی بۆ كه‌سێكی ئاساییش زۆر زه‌حمه‌ته، به‌لام به‌هۆی باران بارین كۆبوونه‌وه‌ی له شوێنێك، هاوكارێكی باشی منداڵه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له توێنییهتی نه‌مرێت.
له كاتی دۆزینه‌وه‌ی منداڵه‌كه ، به‌هۆی برسییه‌تی ـ هه‌ندێك باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو، به‌ڵام له ئیستادا باری ته‌ندروستی زۆر باشه.
ئا- كامران
دوای شه‌ش رۆژ له‌ونبوونی منداڵێكی چوار ساڵان لهدارستانێك دۆزرایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.