لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا ، له ناوەڕاست، رۆھەڵات و رۆژئاوا، سێ تیرۆریست و 28 تۆمەتبار دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست و 47 تۆمەتباری لە پارێزگاکانی نەینەوا ، کەرکووک ، بەغدا ، دیالە و ئەنبار راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی تیرۆریستان و تۆمەتباران لە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، بەغدا، دیالە و ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ تیرۆریست و 28 تۆمەتبار دەستگیرکراون.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی مادەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
عێراق.. دەستگیرکردنی سێ تیرۆریست و28 تۆمەتبار راگەیەندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.