Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:07

لە ئێران بەهۆی پیسبوونی هەوا جارێكی دیكە پشووی قوتابخانەكان درێژكرایەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگاكانی تاران و ئەلبورز، بەهۆی پیسبوونی هەوا و دروستبوونی مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتییان، جارێكی دیكە پشووی زانكۆ و قوتابخانەكان درێژ كرایەوە.
ئاژانسی فەرمی ئێران "IRNA" لە هەواڵێكدا ئەوەی خستەڕوو كە گروپی رەوشی بەپەلەی پیسبوونی كەشوهەوا، لە كۆبوونەوەی دوێنێ ئێوارەدا بڕیاریان داوە لە پارێزگاكانی تاران و ئەلبورز، جگە لە شارەكانی پەردیس، دەماڤەند و فیروزكوه، لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا پشوو لە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن رابگەیەندرێت بە زانكۆكانیشاوە.
لە هەواڵەكەدا، ئەوەش ئاشكرا كراوە كە وانەكان لە بەیانیاندا و بەشێوەی ئۆنلاین دەگوترێنەوە.
هەر بەهۆی ئەوەی كە ئاستی پیسبوونی هەوا گەیشتووەتە ئاستێك كە زیانی بۆ تەندروستی هەمووان هەیە، لە شوێنە كراوەكانی ئەو دوو پارێزگایە ئەنجامدانی چالاكی وەرزشی قەدەغە كرا.
گرووپی رەوشی بەپەلەی پیسبوونی هەوا، داوای لە هاووڵاتییان كرد ئەگەر بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، گەشتی دوور ئەنجامنەدەن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە پارێزگاكانی تاران و ئەلبورز، رۆژانی شەممە و یەكشەممە كرابوونەپشوو، دواتریش بەهۆی بەردەوامی پیسبوونی كەشوهەواوە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش دەرگای قوتابخانەكان داخران.
بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی، زۆری ژمارەی دانیشتوان، زۆری ژمارەی ماتۆڕسكیل و بەكارهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆنەوە، پارێزگای تاران هەوایەكی پیسی هەیە و لە پلەی سێیەمی لیستی ئەو شارانەدا دێت كە لەسەر ئاستی جیهان پیسترین هەوایان هەیە، بەمهۆیەشەوە زوو زوو قوتابخانەكانی ئەو پارێزگایە دەكرێنەپشوو.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.