Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:27

حكومەتی عێراق لەباره‌ی گرانبوونی نرخی خولەكی پەیوەندیكردن و ئینتەرنێت هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

 ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی ڕاگەیاندن پەیوەندییەكانی عێراق پلانەكانی بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزاری پەیوەندییەكان لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا ڕاگەیاند و لە كاتێكدا پشتڕاستی كردەوە كە قسەكردن لەسەر گرانكردنی نرخی خولەكی پەیوەندیكردن و ئینتەرنێت نادروستە.
عەلی موئەییەد، سەرۆكی دەستەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند، باسكردن لەسەر گرانكردنی نرخی پەیوەندی خولەك و ئینتەرنێت نادروستە.
 ئاماژەی بەوەشكرد "ئەم دەنگۆیە مەبەست لێی كەمكردنەوەی بەهای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باجی سەركارتە ،كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەنگی لەسەر درا.
گوتیشی:هەڵوەشاندنەوەی باج لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانەو ژوورێكی ئۆپەراسیۆنیش لەگەڵ كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن پێكهێنراوە، كە سەرجەم بریكارە فەرمیەكانیان ئاگاداركراونەتەوە كە نرخەكە زیاد نەكەن.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: تیمە گەڕۆكەكانمان بە هاوكاری ئاسایشی نیشتمانی، كار بۆ چارەسەركردنی ئەم پرسە دەكەن.
ئاماژەی بەوەدا كە هاوكارییەكی گەورە لەلایەن هاوڵاتیانەوە هەیەو ناتوانرێت ئەو سكاڵایانە كە لەڕێگەی ژمارە 177ی دەسەڵاتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانەوە وەرگیراون پشتگوێ بخرێن.
جەختیشی لەوە كردەوە كە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن پابەندن بە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی باجەكە، سزای توندیش بۆ كۆمپانیاكانی سەرپێچیكار دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كەپلان هەیە بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و كوالێتی پەیوەندییەكان لە چەند مانگی داهاتوودا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.